ریكلام


رادیۆی ده‌نگ یه‌كه‌یه‌ك بۆ چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان داده‌مه‌زرێنێت

10/6/2017 5:53:25 PM
ئه‌م بابه‌ته‌‌ : 365 جار بینراوه‌‌

 
رادیۆی ده‌نگ
 
رادیۆی ده‌نگ یه‌كه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان داده‌مه‌زرێنێت و له‌یه‌كه‌م پرۆژه‌ى یه‌كه‌كه‌شدا، به‌دواداچون بۆ دیارترین كێشه‌و گرفته‌كانى بوارى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ ده‌كات.
 
ئه‌حمه‌د حه‌مید، سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی، بۆ سایتی رادیۆی ده‌نگى رونكرده‌وه‌: "یه‌كه‌كه‌مان تایبه‌ته‌ به‌ هه‌وڵدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزاریی حكومه‌تى خۆجێیی گه‌رمیان له‌رێگه‌ى چاودێریی و پێدانى بیرۆكه‌و راسپارده‌".
 
وتیشی: "له‌ ده‌ستپێكی كاره‌كانى یه‌كه‌كه‌مانداو به‌ پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی NDE ئه‌مریكی، یه‌كه‌كه‌مان پرۆژه‌یه‌ك بۆ خستنه‌روى دیارترین كێشه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ له‌گه‌رمیان ئه‌نجام ده‌دات".
 
رونیكرده‌وه‌  له‌میانى پرۆژه‌كه‌دا، مانگانه‌ دو راپۆرت ئاماده‌ ده‌كرێت یه‌كێك بۆ بوارى په‌روه‌رده‌و ئه‌وه‌كه‌ى تر بۆ بوارى ته‌ندروستى، تیایدا دیارترین كێشه‌كانى په‌یوه‌ندیدار به‌و كه‌رتانه‌ ده‌خرێنه‌ رو له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به‌هۆكارى كێشه‌كان و راسپارده‌كانیش بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌.
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: "هه‌وكات چه‌ندین چالاكی دیكه‌شمان ده‌بێت، به‌ئاراسته‌ى لێكنزیككردنه‌وه‌ى خه‌ڵك و حكومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌ فه‌رمیه‌كان له‌ خزمه‌تى هاوڵاتیان دا بن و هه‌ردو لا ئاگادارى كارى یه‌كدی بن".
 
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى كارى (یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان)، كلیك بكه‌