ریكلام


رونكردنه‌وه‌كه‌ى هێرۆ ئیبراهیم ئاسایی بونه‌وه‌ى ره‌وشى مه‌رزه‌كانى لێكه‌وته‌وه‌

10/3/2017 4:14:45 PM
ئه‌م بابه‌ته‌‌ : 46 جار بینراوه‌‌

 
رادیۆی ده‌نگ
 
به‌پێی زانیارییه‌كانى رادیۆی ده‌نگ، رونكردنه‌وه‌كه‌ى دوێنێی هێرۆ ئیبراهیم، رۆڵی هه‌بوه‌ له‌ هێوركردنه‌وه‌ى ئێران و وایكردوه‌ ئه‌مڕۆ مه‌رزه‌كان به‌روى هه‌رێم دا بكاته‌وه‌.
 
زانیارییه‌كانى رادیۆی ده‌نگ ده‌ریده‌خه‌ن، رونكردنه‌وه‌كه‌ى دوێنێ شه‌وى هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د-ى ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتى، چه‌ندین مه‌به‌ستى له‌خۆگرتوه‌، كه‌ سه‌ره‌كیتریینیان دڵنیاكردنه‌وه‌ى كۆمارى ئیسلامی ئێرانه‌.
 
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار، پاش فشاری چه‌ند رۆژی رابردو و شه‌وى رابردو به‌تایبه‌تى كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى له‌شكركێشییان ده‌كرد، رونكردنه‌وه‌ى هێرۆ ئیبراهیم، جۆرێك له‌ دڵنیایی به‌ئێران دابو، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ وایكرد ئه‌مڕۆ ئه‌و ولاته‌ سنوره‌كانى كه‌ پێشتر دایخستبو، بكاته‌وه‌ به‌روى بازرگانیی هه‌رێم دا.
 
لایخۆشیه‌وه‌ رۆژنامه‌نوس نیاز عه‌بدوڵڵا، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌ كه‌یه‌كێكى تر له‌ په‌یامه‌كانى رونكردنه‌وه‌كه‌ى هێرۆ ئیراهیم، بۆ ئه‌وه‌ بوه‌ ته‌ركیز له‌سه‌ر راگه‌یاندنى لیسته‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵه‌ح لابدات كه‌ ئه‌ویش شه‌وى رابردو لیسته‌كه‌ى راگه‌یاند و په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌.