ریكلام


وێنە: له‌كه‌لار هه‌وڵی سوتاندنى چه‌ند تانكه‌رێك ده‌درێت

10/3/2017 4:13:25 PM
ئه‌م بابه‌ته‌‌ : 970 جار بینراوه‌‌

 
رادیۆی ده‌نگ
 
له‌كه‌لار كه‌سانى نه‌ناسراو هه‌وڵی گڕتێبه‌ردانى ژماره‌یه‌ك تانكه‌رى گواستنه‌وه‌ى سوته‌مه‌نى ده‌ده‌ن و یه‌كێكیان ده‌سوتێنن، به‌ڵام تیمه‌كانى به‌رگری شارستانى فریاده‌كه‌ون و ده‌یكوژێننه‌وه‌.
 
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی بنكه‌ى به‌رگرى شارستانى كه‌لار، کاتژمێر 2:45 ى بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەمە، روداوێکی ئاگرکەوتنەوەی بە ئەنقەست لە ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری تانکەر لە تەنیشت نەخۆشخانەی گشتی کەلار رویداوه‌ لەرێگەی سوتاندنی سۆندەی هەوای ئۆتۆمبیلەکە.
 
رونیشیده‌كاته‌وه‌ پێش گڕگرتنى تانكه‌ره‌كان، تیمەکانیان گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنى روداوه‌كه‌و توانیویانه‌ کۆنترۆڵی بکەن و ٤ تانکەر لە سوتان رزگار بکەن.