ریكلام


گۆڕان زاوایه‌كى نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كاندید ده‌كات

10/3/2017 4:10:44 PM
ئه‌م بابه‌ته‌‌ : 152 جار بینراوه‌‌

 
رادیۆی ده‌نگ
 
بزووتنەوەی گۆڕان، محەمەد تۆفیق رەحیم، بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم كاندید دەكات‌، كه‌ناوبراو زاواى نه‌وشیروان مسته‌فایه‌.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی سایتی شارپرێس بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاریداوە، محەمەد تۆفیق رەحیم كاندید بكات بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەوەش لەهەڵبژاردنەكانی داهاتوو.
 
ده‌زگاكانى راگه‌یاندن بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌ ئه‌مرۆ سێشه‌مه‌ محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌راندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ناوى خۆى له‌ كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێم تۆماركردوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم.
 
محەمەد تۆفیق رەحیم، پێشتر ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى بوه‌ و ماوه‌یه‌كیش له‌سه‌ر لیستى ئه‌و حیزبه‌ له‌ حكومه‌تى عێراقى وه‌زیر بوه‌، یه‌كێكیشه‌ له‌و كه‌سانه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیان دامه‌زراندوه‌.
 
به‌پێی ئه‌و واده‌یه‌ى كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن دیاریكردوه‌، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێم، به‌روارى 1/11/2017 ئەنجامدەدرێت، ئەمڕۆش سێ‌شەممە كۆتا رۆژ بو بۆ تۆماركردنى  ناوی كاندیدانی ئه‌و پۆسته‌.