ریكلام


به‌په‌له‌: پوخته‌ى رونكردنه‌وه‌و هێرشی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌باره‌ى ریفراندۆم و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى سیاسی كوردستان

10/2/2017 9:09:12 PM
ئه‌م بابه‌ته‌‌ : 1143 جار بینراوه‌‌

 
رادیۆی ده‌نگ
 
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌ر پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى سیاسی كوردستان- عێراق و ئه‌نجامدانى ریفراندۆم به‌ "عینادیی" ناوده‌بات.
 
له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌له‌ ته‌له‌فزیۆنى كوردستان نیوزه‌وه‌ په‌خش ده‌كرێت، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتى نیشتمانى، هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌ر پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى سیاسیی كوردستان- عێراق و به‌كارێكى هه‌ڵه‌ ناوى ده‌بات.
 
هێرۆ ئیبراهیم، ئه‌وه‌شى وتوه‌ كه‌ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی بوه‌ نه‌ك شتى دیكه‌، باسله‌وه‌شده‌كات سه‌رباری داواكاری وڵاتانى دراوسێ و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى، كه‌چى ریفراندۆمه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه‌.
 
ده‌شڵێت: ئێستا گه‌لی كوردستان باجی ئه‌و عینادییه‌ ده‌دات.
 
هه‌ر له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌دا، هێرۆ ئیبراهیم پێكهێنانى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ به‌ "مجلس قایده‌ ثوره‌ى عێراق" ده‌شوبهێنێت و به‌ كارێكى هه‌ڵه‌ى ده‌زانێت.