ریكلام


یه‌كه‌م شه‌پۆلی بارانبارینی وه‌رزی تازه‌ بۆ گه‌رمیان به‌ڕێوه‌یه‌

10/2/2017 8:11:54 PM
ئه‌م بابه‌ته‌‌ : 2410 جار بینراوه‌‌

 
رادیۆی ده‌نگ
 
سه‌رچاوه‌یه‌كى كه‌شناسیی ئاشكراى ده‌كات كه‌ له‌سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوه‌وه‌،  شه‌پۆلێكى بارانبارین بۆ گه‌رمیان به‌ڕێوه‌یه‌.
 
په‌یجی كه‌شوهه‌واى گه‌رمیان له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، بڵاویكرده‌وه‌: "شەپۆلێکی بارانی پچڕپچڕ بۆ ناوچەکانی گەرمیان بەڕێوەیە، پێشبینی دەکرێ دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە واتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ناوچەکانی گەرمیان بگرێتەوە".
 
رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: بەگشتی لەئێستادا شەپۆلەکە لاوازەو ورده‌كاریه‌كه‌یشی له‌ چه‌ند رۆژى داهاتودا بڵاو ده‌بێته‌وه‌.
 
ئه‌م شه‌پۆله‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین شه‌پۆلی باران بارین له‌م وه‌رزه‌ نوێیه‌دا.