ریكلام


وه‌رزی دوه‌مى پێشبڕكێی رۆژنامه‌وانیی مافه‌كانى مرۆڤ

10/2/2017 8:01:55 PM
ئه‌م بابه‌ته‌‌ : 89 جار بینراوه‌‌

 
رادیۆی ده‌نگ
 
رادیۆی ده‌نگ به‌ پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ پاڵپشتی دیموكراسیی NED، بۆ ساڵی دوه‌م پێشبڕكێی رۆژنامه‌وانیی مافه‌كانى مرۆڤ ئه‌نجام ده‌دات، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌و راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانیانه‌ى په‌یوه‌ندیدارن به‌ مافه‌كانى مرۆڤه‌وه‌.
 
له‌ وه‌رزی دوه‌مى پێشبڕكێكه‌دا، جگه‌ له‌و راپۆرتانه‌ى كه‌له‌ رۆژنامه‌و گۆڤار و وێبسایته‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، هاوكات چانسی به‌شدارییش به‌ راپۆرتی ڤیدیۆیی و رادیۆییش ده‌درێت.
 
رۆژنامه‌نوسان له‌ سه‌رانسه‌رى هه‌رێمى كوردستان، ده‌توانن به‌شداریی له‌م پێشبڕكێیه‌دا بكه‌ن كه‌ سێ باشترین راپۆرتى رۆژنامه‌وانیی له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێت و خه‌ڵاتى تایبه‌ت ده‌كرێن.
 
مه‌رجه‌كانى به‌شداریی كردن:
 
1. راپۆرته‌كه‌ له‌ ده‌زگایه‌كى راگه‌یاندن (رادیۆ، ته‌له‌فزیۆن، رۆژنامه‌، گۆڤار و وێبسایت) بڵاوكرابێته‌وه‌ له‌ماوه‌ى ساڵی 2017 دا.
 
2. راپۆرته‌كه‌ په‌یوه‌ندیدار بێت به‌ مافه‌كانى مرۆڤه‌وه‌.
 
3. هه‌ر رۆژنامه‌نوسه‌و به‌ (1) یه‌ك راپۆرت ده‌توانێت به‌شدار بێت.
 
4. ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر راپۆرته‌كه‌ له‌لایه‌ن (2) رۆژنامه‌نوس یان زیاتره‌وه‌ ئاماده‌كرابێت، به‌ڵام ته‌نها به‌ (1) راپۆرت ده‌توانن به‌شداریی بكه‌ن.
 
5. به‌شدار بو له‌گه‌ڵ ره‌وانه‌كردنى تێكستى راپۆرته‌كه‌دا، لینكی ئیلیكترۆنى راپۆرته‌كه‌ بنێرێت، یان كۆپیه‌كى ئه‌و راپۆرته‌ى كه‌ له‌ ده‌زگا رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا بڵاو بوه‌ته‌وه‌.
 
6. دوا مۆڵه‌ت بۆ وه‌رگرتن و به‌شداریی راپۆرته‌كان، به‌روارى (15ى تشرینی دوه‌مى 2017)یه‌.
 
به‌شداران ده‌توانن به‌شدارییه‌كانییان بنێرن بۆ ئه‌م ئیمه‌یڵه‌:
Peshbrke.radiodang@gmail.com
 
بۆهه‌ر پرسیار و زانیارییه‌ك ده‌توانن په‌یوه‌ندیی به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌وه‌ بكه‌ن:
07703555425