ریكلام


نهێنى ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ى به‌ ئاسمانى په‌روێزخان دا سوڕایه‌وه‌

9/27/2017 3:59:06 PM
ئه‌م بابه‌ته‌‌ : 2585 جار بینراوه‌‌

 
رادیۆی ده‌نگ
 
به‌یانى ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كى ئێرانى له‌ ئاسمانى په‌روێزخان و ناحیه‌ى قۆره‌تو سوڕایه‌وه‌، به‌رپرسان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش له‌وباره‌وه‌ هیچ راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه‌.
 
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ى بۆ رادیۆی ده‌نگ به‌ تایبه‌تى نێردراون، به‌یانى ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كى ئێرانی له‌ ئاسمانى مه‌رزی په‌روێزخان سوڕاوه‌ته‌وه‌و پاشان له‌ ناحیه‌ى قۆره‌توش به‌هه‌مانشێوه‌ فڕۆكه‌كه‌ سوڕاوه‌ته‌وه‌.
 
ئه‌م حاڵه‌ته‌ش هاوكاته‌ به‌و مانۆڕ و هیزكۆكردنه‌وانه‌ى كه‌ ئێران له‌ سه‌روبه‌ندى ریفراندۆم دا له‌سنورى په‌روێزخان ئه‌نجامى داوه.
 
ئه‌گه‌رچی تائێستا لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هیچ راگه‌یه‌نراوێكیان له‌وباره‌وه‌ بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ مه‌رزی په‌روێزخان، ئه‌م روداوه‌ تازه‌ نییه‌، به‌ڵكو ناوه‌ناو فڕۆكه‌ى ئێرانى بۆ ئاسمانى مه‌رزه‌كه‌ هه‌ڵده‌ستێت.