ریكلام


كتێبێك له‌باره‌ى مێژوى شانۆ له‌ گه‌رمیان

9/16/2017 12:43:18 PM
ئه‌م بابه‌ته‌‌ : 185 جار بینراوه‌‌

 
رادیۆی ده‌نگ
 
بۆیەکەمین جار له‌ناوچه‌كه‌دا، کتێبێک لەبارەی مێژوى شانۆی كوردیی له‌ناوچه‌ى گه‌رمیان، بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
 
سەباح عەلی جاف، نوسەری کتێبی (شانۆی کوردی لەکەلار)، له‌م رۆژانه‌دا كتێبه‌كه‌ى به‌هاوكاری یه‌كێتى لاوانى دیموكراتى بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ بریتییه‌ له‌ باسكردنى سه‌ره‌تاو ده‌ستپێك و قۆناغه‌كانى په‌ره‌سه‌ندنى هونه‌ری شانۆ له‌ ناوچه‌ى گه‌رمیان.
 
نوسه‌رى كتێبه‌كه‌، له‌ مه‌راسیمی ناساندنى كتێبه‌كه‌ى دا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: کتێبەکە مێژوییەو و سه‌ره‌تاكانى ئەم هونەرە لەسنوری گەرمیان بەگشتی و (دەربەندیخان ، کفری ، خانەقین و کەلار) بەتایبەتی لەخۆدەگرێت.
 
وتیشی: ئەم کتێبە خشتەی شانۆگەریەکانی کەلار لە ساڵی 1986  بۆ 2016  لەخۆ دەگرێت لەگەڵ ژمارەیەک وێنەی دراماکانی ئەم شارە کەلەلایەن تیپەکانەوە پێشکەش کراوە.