ریكلام


زنجیره‌ به‌رنامه‌یه‌ك له‌باره‌ى ده‌ستور و كه‌مایه‌تیه‌كان له‌ده‌ستوردا

9/4/2017 6:12:32 PM
ئه‌م بابه‌ته‌‌ : 54 جار بینراوه‌‌

 
رادیۆی ده‌نگ
 
رادیۆی ده‌نگ به‌هاوكاری رێكخراوى (گه‌نجانى بوێر)، له‌ماوه‌ى مانگى ئابی 2017 دا، زنجیره‌ به‌رنامه‌یه‌كى له‌باره‌ى (ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان و هه‌روه‌ها پێگه‌ى كه‌مایه‌تییه‌كان له‌ده‌ستورى هه‌رێم) پێشكه‌ش كرد.
 
زنجیره‌ به‌رنامه‌كه‌ له‌ (3) ئه‌ڵقه‌ پێكهات، تیایدا له‌باره‌ى چۆنیه‌تى ده‌ستورى هه‌رێم و ره‌چاوكردنى بنه‌ما مه‌ده‌نیه‌كان له‌ ده‌ستوره‌كه‌داو هه‌روه‌ها پێگه‌ى كه‌مایه‌تییه‌ ئاینیی و ئیتنییه‌كان له‌ ده‌ستوره‌كه‌دا، باسوخواس كرا.
 
له‌ خواره‌وه‌ هه‌رسێ ئه‌ڵقه‌كه‌ى به‌رنامه‌كه‌ خراوه‌ته‌ رو...
 
ئه‌ڵقه‌ى یه‌كه‌م، به‌ میوانداری مامۆستاى زانكۆ و نوسه‌ر (ئاریان ره‌ئوف)
 

 

ئه‌ڵقه‌ى دوه‌م، به‌میوانداریی مافناس و نوسه‌ر (پشتیوان حه‌مه‌سه‌عید)

 

 

ئه‌ڵقه‌ى سێیه‌م، به‌میوانداری مافناس و چالاكوان (نه‌به‌رد كاكه‌یی)