ریكلام


10 زانیاری جۆراوجۆر

8/28/2017 1:20:04 PM
ئه‌م بابه‌ته‌‌ : 163 جار بینراوه‌‌

 
رادیۆی ده‌نگ
ئاماده‌کردنی: چالاک بەرزنجی
 
١. چەند توێژینەوەیەک دەریانخستووە ئەو مناڵانەی کە لە خێزانێکی ھەژار پەروەردە ئەبن لە داھاتوودا بەخشندەترن لەو منداڵانەی کە لە خێزانێکی دەوڵەمەند پەروەردە ئەبن.
 
٢. ئەو مرۆڤانەی کە زۆر بیر ئەکەنەوە بڕێکی زیاتر لە کالۆری ئەسوتێنن، بەمەش زووتر برسییان ئەبێ.
 
٣. گیانداری بەتریق ئەگەر ھاوبەشی ژیانی بمرێ، ئەوی تریان ھەرگیز ھاوبەشێکی تری ژیان پێک ناھێنێت و دوای ماوەیەک لە خەفەتا ئەمرێ.
 
٤.شاری لەندەن و دەوروبەری ھێندەی دارو درەختی تیایە کە بەھەمان شێوەی شار بە دارستانیش دائەنرێت لە پۆڵێن کردندا.
 
٥. دۆڵفین مرۆڤ لە خنکان لە نێو دەریاکان ڕزگار ئەکات بە ھێنانە سەرەوەی مرۆڤەکە بۆ سەر ئاوی دەریاکە، تەنانەت بە شێوەی کۆمەڵ پارێزگاری لە مرۆڤەکە ئەکەن لە ھێرشی قرشەکان.
 
٦. توێژینەوەکان دەریانخستووە منداڵی یەكەم زیاتر گۆشەگیرو داخراون، بەڵام منداڵی دووەم ئاژاوەچی و پڕ كێشەن.
 
٧. زمانی پڵنگ ھێندە زبرو بەھێزە، بە بێ بەکارھێنانی ددانەکانیشی، زمان بھێنێ بە ھەر گۆشتێکا وای لێ ئەکا ئێسقان دەرکەوێ.
 
٨. ھەبوونی پشیلە لە ماڵەکەتدا لە ڕووی تەندروستیوە ھێندە بەسوودە، بە ڕێژەی لە %٣٧ ئەگەری جەڵتەی دڵ و مێشکت لەسەر کەمدەکاتەوە.
 
٩. کتێبێک ھەیە بە ناونیشانی "ھەموو ئەو شتانەی پیاوان دەیزانن لەبارەی ژنانەوە" کتێبەکە پێک ھاتووە لە ١٠٠ لاپەڕەی بەتاڵ بە بێ ئەوەی وشەیەکی تیا نووسرابێ.
 
١٠. لە ساڵی ٢٠٠٦ ئافرەتێک لە ناو فڕۆکەدا بایەکی لێ بەربوویەوە، بۆ ئەوەی دەوروبەرەکەی ھەست بە بۆنەکەی نەکات، دەنکە شقارتەیەکی داگیرساند، دوکەڵی ئەو دەنکە شقارتەیە وای کرد ئەو فڕۆکەیە وەکو ئاماژەیەک بۆ حاڵەتێکی لە ناکاو لە نزیکترین شوێندا نیشتەوە.