ریكلام


حه‌ساسیه‌تی لوت و قوڕگ و چاو

8/22/2017 6:13:52 PM
ئه‌م بابه‌ته‌‌ : 382 جار بینراوه‌‌

 
رادیۆی ده‌نگ
ئاماده‌كردنى: چالاك به‌رزنجی
 
ئه‌م جۆره‌ حه‌ساسیه‌ته‌ كه‌ به‌ ئینگلیزی پێی ئه‌وترێHay fever تووشی هه‌ردو ره‌گه‌ز ئه‌بێ به‌لام رەگەزی مێینە زیاتر توش ئه‌بێ.
 
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م حاڵه‌ته‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بونی ده‌نكه‌ هه‌ڵاڵه‌ی روه‌ك له‌ هه‌وادا كه‌ ماده‌یه‌كی پرۆتینی تیایه‌ له‌كاتی هه‌ناسه‌داندا ئه‌چێته‌ ناوپۆشی لوت و قوڕگه‌وه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌چێته‌ ناو چاوه‌وه‌، ھەروەھا ھۆکارێکی تری ئەم حەساسیەتە ئەگەڕێتەوە بۆ بەکارھێنانی ماددە پاککەرەوەکانی تەوالێت کە بۆنێکی تیژی ھەیە.
 
* نیشانه‌كانی:
 
ئه‌كرێت كه‌سی توشبو یه‌كێك یان زیاتر له‌م نیشانانه‌ی هه‌بێ:
 
1. لوت ده‌گیرێ یان ئاوی لێدێ.
 
2. چاوه‌كان سور ده‌بن و ده‌خورێن.
 
3. حاڵه‌تی پژمین زیاد ده‌كات.
 
4. ناوپۆشی قوڕگ و گوێ توشی خوران ئه‌بێ.
 
* چه‌ند رێگایه‌ك بۆ سوككردنی حاڵه‌تی حه‌ساسیه‌ت
 
یه‌كه‌م: هه‌تا بۆت كرا كه‌متر له‌و شوێنانه‌ بمێنه‌ره‌وه‌ كه‌ سه‌وزایی و گوڵ و گوڵزاری تیایه‌.
 
دووه‌م: ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ی پێی چویته‌ ناو گژوگیاو گوڵ و گوڵزاره‌وه‌ تا نه‌یانشۆی له‌به‌ریان مه‌كه‌ره‌وه‌.
 
سێیه‌م: له‌و كاتانه‌ی له‌ماڵه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌كان دابخه‌.
 
چواره‌م: له‌ عه‌ترو بۆن وبه‌كارهێانی پاككه‌ره‌وه‌ كیمیاوییه‌كان دور بكه‌ره‌وه‌.
 
پێنجه‌م: نزیك مه‌به‌ره‌وه‌ له‌ ئاژه‌ڵ و گیانله‌به‌ره‌ ماڵییه‌كان.
 
شه‌شه‌م: زو زو خۆت بشۆ.
 
تێبینی:
ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی حه‌ساسیه‌ت قورس بێت و بۆ ماوه‌یه‌كی دورو درێژ چاره‌سه‌ر نه‌كرێ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ بیكات به‌ ره‌بو.