بینراوه
:
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
رادیۆی ده‌نگ
ده‌ره‌نجامى وه‌رزی پێنجه‌مى پێشبڕكێی رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ راگه‌یه‌نرا و 3 رۆژنامه‌نوس خه‌ڵاتى باشترینی راپۆرته‌كانیان به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه (12/1/2021) له كه‌لار، رادیۆی ده‌نگ، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED)، بۆ پێنجه‌م ساڵی له‌سه‌ر یه‌ك، مه‌راسیمی پێشبڕكێی رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤی ئه‌نجام دا.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، خه‌ڵات به 3 راپۆرت درا كه به باشترینی ئه‌م وه‌رزه‌ى پێشبڕكێكه هه‌ڵبژێردراون، كه ئه‌وانیش بریتی بون له:
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، ئازاد عوسمان، به‌ڕێوبه‌رى رادیۆی ده‌نگ، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه بونى پێشبڕكێی له‌مشێوه‌یه، رۆڵی ده‌بێت له بره‌ودان به رۆژنامه‌وانى و به‌تایبه‌ت رۆژنامه‌وانى مافه‌كانى مرۆڤ.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا ساڵ دواى ساڵ هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌ن كه كوالێتى به‌شدارییه‌كان باشتر ده‌بن.
هه‌روه‌ك محه‌مه‌د ره‌حیم، سه‌رپه‌رشتیاری پێشبڕكێكه، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه بۆ ئه‌مساڵ (23) رۆژنامه‌نوس به راپۆرته‌كانیان به‌شدارییان كردوه، به‌شێوه‌یه‌ك (10) له‌و راپۆرتانه نوسراو و (10) ڤیدیۆیی و (3) مه‌ڵتى میدیا بون.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕو (18) رۆژنامه‌نوس له ره‌گه‌زی نێر و (5) له ره‌گه‌زی مێ بون، هه‌روه‌ك (2) به‌شدار بویان له‌گه‌رمیان بون و ئه‌وانى دیكه‌ش له‌ناوچه‌كانى دیكه‌وه بون كه له خانه‌قینه‌وه هه‌تا دهۆك و موسڵ له رێگه‌ى (16) ده‌زگاى راگه‌یاندنه‌وه به‌شدارییان كردوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه راپۆرته به‌شداره‌كان له‌لایه‌ن سێ رۆژنامه‌نوسی ده‌ره‌وه‌ى رادیۆی ده‌نگه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كراوه، كه پێكهاتون له:
- رۆژنامه‌نوس: سیروان غه‌ریب، سه‌رنوسه‌رى سایتی وێستگه نیوز.
- رۆژنامه‌نوس: به‌رهه‌م خالید، مامۆستای راگه‌یاندن له زانكۆی سلێمانى.
- رۆژنامه‌نوس: دڵشاد ئه‌نوه‌ر، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له پارێزگاى كه‌ركوك.
لایخۆشیه‌وه له وته‌یه‌كدا، رۆژنامه‌نوس: سیروان غه‌ریب، ئه‌ندامى لیژنه‌ی داوه‌رانى پێشبڕكێكه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه ئه‌وان به‌پشت به‌ستن به چه‌ند بنه‌مایه‌ك راپۆرته‌كانیان هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه، كه بنه‌مای پیشه‌یی رۆژنامه‌وانین، به‌تایبه‌تى له روى بێلایه‌نى و هه‌روه‌ها هاوسه‌نگییه‌وه.
دواتر رۆژنامه‌نوس: دڵشاد ئه‌نوه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ى داوه‌رانى پێشبڕكێكه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه بونى پێشبڕكێی هاوشێوه، گرنگه و رۆڵی ده‌بێت له بره‌ودان به كایه‌ى رۆژنامه‌وانى.




