بینراوه
:
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
رادیۆی ده‌نگ
سه‌ردانكرنی گه‌شتیاران بو شوێنه گه‌شتاریه‌كانی سنوری گه‌رمیان له‌مساڵدا به نیوه كه‌میكردوه، ئه‌مه‌ش به‌وته‌ى گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان.
سالار فه‌قێ، جێگرى به‌رێوبه‌رى گشتى گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان، به رادیۆى ده‌نگى وت: له‌سه‌ره‌تای ساڵى 2020ـه‌وه، 230 هه‌زار گه‌شتیار رویان له ناوچه‌كه كردوه.
رونیشیكرده‌وه: رێژه‌كه به به‌راورد به ساڵی پار به نیوه كه‌مى كردوه.
كۆرۆنا له دیارترین ئه‌و هۆكارانه‌یه كه بوه‌ته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ى ژماره‌ى گه‌شتیارى سنوره‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سالار فه‌قێ وتى: هاوكات دابه‌زینی نرخی تومه‌نى ئێرانیش رۆڵی هه‌بوه له كه‌مبونه‌وه‌كه به‌وپێیه‌ى پێشتر به ئاستێكى باشتر گه‌شتیاری ئێرانى روى له‌ناوچه‌كه ده‌كرد.