بینراوه
:
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
رادیۆی ده‌نگ
رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى جه‌خت ده‌كاته‌وه هیچ چاره‌سه‌ر و پێكوته و ده‌رمانێك له‌به‌رده‌ستدا نیه بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، پزیشكێكیش هۆشداریی ده‌داته هاوڵاتیان كه به‌ناوى چاره‌سه‌ره‌وه قۆڵیان نه‌بڕن.
رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، له پێگه‌ى خۆی له ئینته‌رنێت ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه، تائێستا چاره‌سه‌ر بۆ ڤایرۆسی كۆرۆناى نوێ كه جۆره تازه‌كه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنایه، نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌م ڤایرۆسه پێشتر له مرۆڤ دا نه‌بوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر كاتى ده‌وێت.
هاوكات د. گۆران عه‌بدوڵڵا، پسپۆڕی سیاسه‌تى ته‌ندروستى، له‌وتارێكدا ده‌ڵێت: "تکایە با بازرگانەکانی دەرمان قۆڵبڕتان نەکەن".
جه‌ختیش له زانیارییه‌كانى رێكخراوه‌كه ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت ڤایرۆسه‌كه هیچ ده‌رمانێكى بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.