بینراوه
:
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
رادیۆی دەنگ - محه‌مه‌د جەلال
راهێنەری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى یانەی شێروانە، وه‌لید محه‌مه‌د، رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی دابه‌زینی ئاستى هه‌ندێك یاریزانه‌وه، ده‌ستبه‌ردارى راهێنه‌رایه‌تى یانه‌ى شێروانه بوه.
هه‌فته‌ى رابردو و پاش شكسته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به یانه‌ى هه‌ولێر (1 گۆڵ به 2 گۆڵ)، (وه‌لید محه‌مه‌د)ى راهێنه‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه مه‌شق و راهێنانه‌كانى شێروانه، دواجاریش ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه و له جێگه‌كه‌ى دا (محسن عه‌بدولكه‌ریم) به كاتیی دانرا.
له‌باره‌ى هۆكارى ده‌سته‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى، (وه‌لید محه‌مه‌د) بۆ (رادیۆی ده‌نگ) وتى: ئەو پلانەی کە بە یاریزانەکانم ئەدا لەناو یاریی جێبەجێی بکەن، هەندێك یاریزان جێبەجێیان نەدەکرد، ئەویش دەبوە کێشە لەناو یانەکە.
وتیشی: "ئاستی هەندێك یاریزان بە بەراورد بە ساڵی پار زۆر دابەزی بو، دەکرا دوربخرێنەوە لەیانەکە".
(وه‌لید محه‌مه‌د) ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕو كه رۆژێك دواى دوا یارییان پەیوەندی بە ئیدارەی یانەکەوه کرد و داواى دورخستنه‌وه‌ى ئه‌و یاریزانانه‌ى لێكردون، به‌ڵام یانه‌كه رازی نه‌بوه.
وتیشی: "پێموتن ئەگەر بریاڕەکانم جێبەجێ دەکەن ئەوا من رۆژی دواتر پەیوەندی دەکەمەوە بە مەشقەکان، بەڵام نازانم ئیدارەی یانەکە بۆ ناتوانێت بەیاریزانی بڵێ فەرمو بڕۆ".