بینراوه
:
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
رادیۆی ده‌نگ
وه‌به‌رهێنه‌رى پرۆژه‌ى لانه سیتی له‌كه‌لار ده‌ڵێت ئه‌م مانگه به‌شێكى زۆری پرۆژه‌كه‌یان ته‌واو ده‌بێت و به‌شه‌كه‌ى تر دواده‌كه‌وێت.
به‌پێی گرێبه‌ستى نێوان كۆمپانیای جێبه‌جێكار و به‌شداران، ده‌بێت له‌م مانگه‌دا یه‌كه‌كانى پرۆژه‌ى لانه سیتی له‌كه‌لار ته‌واو ببێت كه‌له‌لایه‌ن كۆمپانیای روناكی شاره‌وه جێبه‌جێده‌كرێت، به‌ڵام وه‌ك به‌شداران باسی ده‌كه‌ن، هێشتا پرۆژه‌كه ته‌واو نه‌بوه.
لایخۆشیه‌وه ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، وه‌به‌رهێنه‌رى پرۆژه‌كه، له دیدارێكى رادیۆی ده‌نگ دا جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه: پرۆژه‌كه له‌م مانگه‌دا به‌شێكى ته‌واو ده‌بێت.
پرۆژه‌ى لانه سیتی، ده‌كه‌وێته ئه‌ودیو شه‌قامى بازنه‌یی كه‌لار و له‌لایه‌ن كۆمپاینی روناكی شاره‌وه جێبه‌جێده‌كرێت، كه پێشتر پرۆژه‌ى هێلان سیتی له‌كه‌لار جێبه‌جێكرد كه‌له‌ناو خه‌ڵكى دا به "گوندى ئه‌ڵمانى" ناسراوه.