بینراوه
:
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
رادیۆی ده‌نگ
رۆژنامه‌یه‌كى ئیسپانی باس له‌وه‌ده‌كات لوتكه‌ى لیڤه‌رپوڵی وه‌رزشی ده‌رفه‌تێك ده‌بێت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى هاتنه‌وه‌ى نه‌یمار بۆ به‌رشه‌لۆنه.
به‌پێی رۆژنامه‌ى "مۆدنۆ دیپۆرتیڤۆ"ى ئیسپانی، رۆژى 16ى ئاب له شاری لیڤه‌رپوڵ، كۆبونه‌وه‌ى یه‌كێتى یانه ئه‌وروپییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه‌ش هه‌لێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت له‌باره‌ى پرسی گواستنه‌وه‌ى نه‌یمار بۆ به‌رشه‌لۆنه، به‌وپێیه‌ى له لوتكه‌كه‌دا هه‌ردو سه‌رۆكى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه و پاریس سان جێرمان به‌شدارن و ده‌رفه‌تى یه‌كبینین و گفتوگۆكردنیان له‌باره‌ى ئه‌و ده‌سته‌واره‌یه‌وه زیاتره.
رۆژنامه‌كه هێماى به‌وه‌داوه كه هه‌ردو یانه‌كه به ته‌له‌فقۆن له‌باره‌ى گواستنه‌وه‌ى نه‌یماره‌وه قسه‌یان كردوه، به‌ڵام پێیوایه بینینی روبه‌ڕوى سه‌رۆكى هه‌ردو یانه‌كه، ده‌شێت رۆڵی هه‌بێت له یه‌كلا كردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه.
به‌پێی رۆژنامه‌كه، كۆبونه‌وه‌كه له‌كاتێكدا ده‌بێت كه وه‌رزی نوێی خولی فه‌ره‌نسی ده‌ستى پێكردوه، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ى یانه پاریسیه‌كه بزانن هانده‌ره‌كانیان بۆچون و هه‌ستیان به‌رامبه‌ر به نه‌یمار چۆن ده‌بێت، له‌لایه‌كى تریشه‌وه ته‌نها 2 هه‌فته‌ى ده‌مێنێت بۆ داخستنى میركاتۆی هاوینه، بۆیه هه‌ردو یانه‌كه ده‌كه‌ونه ژێر فشاره‌وه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه.