بینراوه
:
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
رادیۆی ده‌نگ
له‌كاتى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆره به كۆمه‌ڵه‌كانى سه‌ماوه ئه‌فسه‌رێكى سوپای عێراقی رێگه نادات تاقانه‌یه‌كى ئه‌نفال ئاڵاى كوردستان له ملیدا بێت و یه‌كێك له‌و كه‌سوكارانه‌ى ئه‌نفال كه له سه‌ماوه‌یه ده‌ڵێت: له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته پارێزگاری "مثنى" داوای لێبوردنى كردوه.
شوان محه‌مه‌د، یه‌كێكه كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان كه ئێستا له شارى سه‌ماوه‌ى ناوەندی پارێزگای "مثنى"یە، به رادیۆى ده‌نگى وت: گرفته‌كه پاش چه‌ند خوله‌كێك چاره‌سه‌ركراوه و پارێزگارى "مثنى" داوای لێبوردنى كردوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد پارێزگار وتویه‌تى ئه‌وه هه‌ڵوێستێكى تایبه‌تى ئه‌و ئه‌فسه‌ره بوه و داوای لێبوردنى كردوه.
شوان محه‌مه‌د باسی له‌وه‌شكرد كه سه‌ردانى سه‌ماوه و نوگره سه‌لمانیان كردوه چه‌ند گۆرێكى دیكه‌ى به كۆمه‌ڵیان بینیوه و گۆری دیكه هه‌ن كه هێشتا هه‌ڵنه‌دراونه‌ته‌وه.
وتیشی: پارێزگارى "مثنى" جه‌ختى له بونى گۆڕى دیكه‌ى به كۆمه‌ڵ كردوه‌ته‌وه و به‌ڵێنى داوه كار بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌یان بكات.