ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
Radiodang.org
  • سه‌ره‌تا
  • هه‌واڵ
    • گه‌رمیان
    • كوردستان
    • جیهان
  • به‌رنامه‌كان
    • ڕۆژێكی تر
    • پانۆراما
    • پرسین
    • سه‌نگوڵ
    • ده‌نگی په‌روه‌رده‌
    • شه‌به‌نگ
    • ئۆتۆ FM
    • روانین
    • گه‌شتی هه‌واڵ
    • هه‌گبه‌ی ده‌نگ
    • نه‌وژین
    • فیچه‌ر و راپۆرت
    • به‌رنامه‌ی تایبه‌ت
    • ڕۆژانه‌ی وه‌رزش
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هه‌مه‌ڕه‌نگ
  • وه‌رزش
  • گروپه‌كان
    • یه‌كه‌ی مافی مرۆڤ
    • پرۆژه‌
    • رۆژنامەی نەوژین
    • یه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن
    • یەکەی وزە
    • یەکەی بەدواداچون
  • گه‌له‌ری
  • ڤیدیۆ

كاتژمێر نۆ و تۆزێك لایداوه‌

7/24/2019 7:49:56 AM
 بینراوه‌  : 345
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە


 
شیعری:
سه‌باح عه‌لى جاف 
 
 
 
كاتژمێر نۆ ... ... ...
 
زیڕه‌ى منداڵانى ئاران پاش هه‌فته‌یه‌ك 
 
هه‌فته‌یه‌ك بى قومه‌ شیرێك 
 
هه‌فته‌یه‌ك بێ ئاو، بێ خه‌یار 
 
هه‌فته‌یه‌ك به‌ بێ خه‌رجى رۆژانه‌ 
 
هه‌فته‌یه‌ك بێ ... بێ ... بێ...
 
 
 
قیژه‌ى كیژانى په‌لك ئاڵزكاو 
 
هه‌فته‌یه‌ك بێ برا، باوك، كه‌س وكار 
 
هه‌فته‌یه‌ك دور له‌ كانى و كونه‌ 
 
هه‌فته‌یه‌ك دور له‌ چاوداگرتنى یار 
 
هه‌فته‌یه‌ك بێ ... بێ ... بێ...
 
 
 
نركه‌ و ناڵه‌ى دایكێكى جگه‌ر هه‌ڵقرچاو 
 
هه‌فته‌یه‌ك دور له‌ بێ شیرى بۆ كۆرپه‌ سى شه‌وه‌كه‌ى
 
هه‌فته‌یه‌ك دوور له‌ جامانه‌ و باخه‌ڵ 
 
هه‌فته‌یه‌ك دوور له‌ شه‌نگه‌بێرى 
 
هه‌فته‌یه‌ك بێ ... بێ ... بێ...
 
 
 
كاتژمێر نۆ ... ... ...
 
نۆ و تۆزێك لایداوه‌ 
 
لادانێك له‌ لاپاڵى مه‌رگدا 
 
لادانێك كه‌ به‌ ده‌م به‌سراوى هاواره‌ بۆ ژیان 
 
لادانێك بۆ ته‌نها یه‌ك هه‌ناسه‌، یه‌ك نیگا 
 
لادانێك لایداوه‌... لایداوه‌... لایدا..
 
 
 
كاتژمێر نۆ ... ... ...
 
زیڕه‌كان زیڕه‌یان بڕا 
 
قیژه‌كان قڕ و قپ 
 
نركه‌كان به‌س نوزه‌ن.
 
 
 
كاتژمێر نۆ ... ... ...
 
كاتژمێر نۆ و توزێك لایداوه‌
 
لادانێك سى و یه‌ك ساڵه‌ بێ چركه‌ چرك 
 
لادانێك بوو به‌ ئازار بۆ عاله‌مێك 
 
لادانێك بوو به‌ هاوارى نه‌ته‌وه‌ییه‌ك.
 
 
 
كاتژمێر نۆ ... ... ...نۆ و تۆزێك لایداوه‌
 
له‌ بیانى سه‌ماوه‌ سه‌ره‌ سوڕیه‌تى بێ جوڵه‌ 
 
هه‌ر 
 
كاتژمێر نۆ ... ... ... تۆزێك لایداوه‌ و به‌س. 
 
 
23-7-2019 
كه‌لار 
 
 

ریكلام‌

سه‌ره‌تا  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
DEVELOPED BY KODTECH    -   All Right Reserved   © 2016 - 2019    -    Sponsored by
ژماره‌ی سه‌ردان 3010416     میوان 289