بینراوه
:
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
رادیۆی ده‌نگ
له‌هه‌نگاوێكى چاوه‌ڕواننه‌كراودا، (ئه‌نتۆنیۆ گریزمان)ى هێرشبه‌رى یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، بڕیاری جێهێشتنى یانه‌كه‌ى راگه‌یاند، به‌ڵام روگه‌ى داهاتوى خۆی دیاریی نه‌كرد، ئه‌گه‌رچی ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن به‌رشه‌لۆنه بێت.
ئێواره‌ى دوێنێ سێشه‌مه، گریزمانى فه‌ره‌نسی و هێرشبه‌رى یانه‌كه‌ى دوه‌مى مه‌درید، پاش كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رى جێبه‌جێكار و به‌ڕێوبه‌رى وه‌رزشى و راهێنه‌رى یانه‌كه، بڕیاری كۆتایی خۆی پێراگه‌یاندن كه به‌جێهێشتنى ئه‌و یانه‌یه‌یه له‌م هاوینه‌دا.
ئه‌گه‌رچی گریزمان ئه‌و یانه‌یه‌ى دیاریی نه‌كردوه كه روی تێده‌كات، به‌ڵام ئاماژه به‌هێزه‌كان بۆ ئه‌وه‌ده‌چن به‌رشه‌لۆنه بێت، به‌تایبه‌ت كه پارساڵ ئه‌و یانه‌یه به خه‌ستى له‌سه‌ر هێڵ بو بۆ گواستنه‌وه‌ى.
چیرۆكى گواستنه‌وه‌ى گریزمان بۆ به‌رشه‌لۆنه به‌رز و نزمى زۆری به‌خۆیه‌وه بینی، چونكه له‌كاتێكدا پارساڵ نزیك بو له چونى بۆیانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه، كه‌چى له پڕ بڕیاری مانه‌وه‌ى دا، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه له به‌رشه‌لۆنه‌دا ده‌بێته سێبه‌رى میسی.
یانه‌ى بلوگرانا، ماوه‌یه‌كى زۆره به‌دواى جێگره‌وه‌ى (لویس سوارێز)دا وێڵه، تائێستاش كه‌سى بۆ ده‌ستگیر نه‌بوه و پارساڵ ته‌ماحى له گریزمان دا هه‌بو ئه‌و رۆڵه‌ى بۆ بگێڕێت، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ى له كۆتاییدا بڕیاری مانه‌وه‌ى دا، ئه‌م هه‌نگاوه به‌رشه‌لۆنه و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى نیگه‌ران كرد و تا به‌وه‌گه‌ویشت له یارییان دا له‌گه‌ڵ رۆخی بلانكۆس، جه‌ماوه‌رى به‌رشه هوهایه‌كى زۆریان له گریزمان كێشا، پاشانیش له راپرسیه رۆژنامه‌وانیه‌كاندا، هاتنى ئه‌و یاریزانه‌یان ره‌د كرده‌وه.
پرسیار ئه‌وه‌یه: ئایا گریزمان ده‌توانێت له یانه‌یه‌كدا هه‌ڵبكات كه مێژوه نزیكه‌كه‌یان ئه‌مه بوبێت به‌یه‌كه‌وه و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یشی وه‌ها پێشوازیان لێكردبێت، یاخود هه‌ردولا په‌ڕه‌یه‌كى نوێ هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و ده‌ستپێكێكى تازه بۆ قۆناغێكى تازه ده‌كه‌نه‌وه؟