بینراوه
:
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
به‌ختیار ره‌شید
به‌گشتى ئه‌و تیۆره ئابوریی-سیاسییانه‌ى كه له‌باره‌ى دواكه‌وتن و هه‌ژاری یاخود شكستى گه‌لانه‌وه پێشكه‌شده‌كرێن خۆیان له چوارچێوه‌ى چوار گریمانه‌ى جیاوازدا ده‌بیننه‌وه: كه ئه‌وانیش گریمانه‌كانى جوگرافیا، كو‌لتور، نا-شاره‌زایی و جۆرى ده‌زگان. تیۆره و گریمانه‌كانیش به‌مشێوه‌یه‌ن:
یه‌كه‌م: گریمانه‌ى جوگرافیایه كه باس له‌و هۆكاره جوگرافیی و سروشتیانه ده‌كات كه واده‌كات گه‌لێك دواكه‌وتو و هه‌ژار و شكستخواردوبێت و گه‌لێكى دیكه‌ش پێشكه‌وتو و خۆشگوزه‌ران و سه‌ركه‌وتو. ئه‌وان ڕێژه‌ى ساڵانه‌ى باران بارین، به‌پیتى زه‌وى، پله‌ى گه‌رمی و، بونى ڕوبار، یاخود ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ناوچه گه‌رمه‌كان به‌پێچه‌وانه‌ى ناوچه فێنك و سارده‌كان چوست و چالاك نین به‌ڵكو ته‌مبه‌ڵن و، كه‌متر ژیرن، به‌مشێوه‌یه تیۆره و گریمانه جوگرافییه‌كان هۆكارگه‌لێكى له‌م چه‌شنه به بائیسى دواكه‌وتویى یاخود پێشكه‌وتنى زۆرێك له گه‌لان له قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن. به نمونه ده‌ڵێن جوگرافیاى وڵاتى میسر وشكه و بیابانییه و ڕێژه‌ى بارانى كه‌مه بۆیه ئه‌و جوگرافیایه تواناى دابینكردنى خۆشگوزه‌رانى نییه بۆ ئه‌و بڕه زۆره‌ى دانیشتوان كه له وڵاتى میسردا ده‌ژین. ئه‌مه‌ش سه‌ربارى گه‌رمى كه‌شوهه‌واكه‌ى كه كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی و كار و چالاكییه‌كانیان.
به‌ڵام گریمانه و تیۆره‌كانى جوگرافیا شكستده‌هێنن له بینینى ئه‌و به‌ڕێوه‌بردنه خراپه‌ى ئه‌و سه‌رچاوه و ئیمكانیه‌تانه‌ى كه وڵاته‌كه هه‌یه‌تى، كه ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كى زۆر باشتر ئیداره‌بكرێت و دادپه‌روه‌رانه‌تریش دابه‌شبكرێن. به‌ڵام ئایا كه ئه‌مه ڕونادات به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌یه كه به‌رپرسانى وڵات ناشاره‌زان له به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت و ڕاوێژكارى خراپیان هه‌یه یاخود ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن كه له به‌رژه‌وه‌ندى مانه‌وه‌ى حوكمڕانی خۆیانه نه‌وه‌ك پێشكه‌وتنى وڵات، دواتر دێینه سه‌رى.
دوه‌م: گریمانه‌ى كو‌لتور: ئه‌و تیۆرانه‌ى كه له خولگه‌ى گریمانه‌ى كو‌لتور ده‌خولێنه‌وه به‌زۆرى هۆكارى پێشكه‌وتن یاخود دواكه‌وتنى گه‌لێك بۆ به‌ها و نه‌ریته كولتورییه‌كانى ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، له نمونه‌ى ئه‌خڵاقى كارى نه‌ته‌وه‌یه‌ك ( Work Ethic)، ئه‌خلاقى پرۆتستانتیی، (ماكس ڤێبه‌ر به‌نمونه)، ئه‌خلاقیاتى كۆنفۆشیۆسى یاخود ئیسلامى. بۆ نمونه ڕۆژگارێك هۆكارى دواكه‌وتن و هه‌ژارى وڵاتى چینیان بۆ ئه‌خلاقیاتى كۆنفۆشیۆسى ده‌گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام له ئێستادا كه دۆخى وڵاته‌كه گۆڕاوه، ئه‌مان باسى ئه‌خلاقى كارى دانیشتوانانى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسیا ده‌كه‌ن به‌وه‌ى ڕۆڵى هه‌یه له پێشكه‌وتنى ئه‌و ناوچه‌یه‌دا!
سێیه‌م گریمانه‌ش ناشاره‌زاییه، له ئێستادا ئه‌و جۆره تیۆرانه‌ى كه هۆكارى شكست و هه‌ژارى گه‌لان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ "نا-شاره‌زایی" له‌لایه‌ن زۆرێك له ئابوری‌ناسان، خه‌ڵكانى ئه‌كادیمیی و ده‌زگا و بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه په‌سه‌ندكراوترینن. ئه‌م تیۆرانه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه وڵاتانى جیهانى سێ (له نێویشیاندا كوردستان) دواكه‌وتون چونكه په‌یڕه‌وى له سیاسه‌تى ئابورى هه‌ڵه ده‌كه‌ن و، ئه‌گه‌ر بێت‌و كاربه‌ده‌ستانى ئه‌و وڵاتانه ئامۆژگارى دروستیان پێبدرێت و ڕێگه‌ى دروستیا پێنیشانبدرێت ئه‌وا ده‌توانن شكست و هه‌ژارى وڵاته‌كانیان بگۆڕن بۆ سه‌ركه‌وتن و خۆشگوزه‌رانى! به‌ڵام ئه‌م بۆچونه‌ش دروست نییه و ئه‌سڵى كێشه‌كه له ناشاره‌زایی و نه‌فامى به‌رپرساندا نییه، به‌ڵكو به‌رپرسانى ئه‌و وڵاتانه خۆیان باش ده‌زانن كه چ سیاسه‌تێكى ئابورى له به‌رژه‌وه‌ندى وڵاته‌كه‌یاندایه، به‌ڵام هاوكات بیر له‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه كه ئایا ئه‌و سیاسه‌تانه تا چه‌ند زیان به ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆیان و حیزبه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێت.
بۆ یه‌كێتى و پارتى نازانن كه قۆرخكردنى بازاڕ ڕێگره له به‌گڕخستنى پێشكه‌وتن؟ ئایا نازانن كه كۆڵه‌كه‌ى گه‌شه‌ى ئابورییه‌كى ئیدامه‌دار بریتییه له دروستكردنی ده‌زگاگه‌لێكى ئابوریی-سیاسى نیشتیمانى و به‌هێز و دیموكرات؟ ئایا ئه‌م دو هێزه نازانن كه ئه‌م مۆدێلى حوكمڕانییه شكستخوادوه؟ به‌ڵى هه‌مو ئه‌مانه و زۆر شتى تریش ده‌زانن. به‌ڵام یه‌كێتى و پارتى ده‌زانن كه پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ى ئابورى و ئازادكردنى بازاڕ له ئاینده‌دا كێشه و ئاڵنگارى گه‌وره بۆ حوكمڕانییه‌تییه‌كه‌یان دروستده‌كات، هه‌ربۆیه ئه‌وان مانه‌وه و به‌رده‌وامى ئه‌م مۆدێله‌یان پێباشتره له‌وه‌ى ئاینده‌ى سیاسى خۆیان و حیزبه‌كانیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه! بۆیه له‌نێو ئه‌و گریمانانه‌دا له هه‌مویان ده‌قیقتر گریمانه‌ى ده‌زگایه، ئه‌م تیۆره‌یه سه‌ركه‌وتن و شكستى هه‌ر حكومڕانییه‌ك ده‌به‌ستێته‌وه به به‌هێزىی و تۆكمه‌یی و دیموكراتبونى ده‌زگاكانییه‌وه، كه یه‌كێتى و پارتى به‌وپه‌ڕى هێزیانه‌وه شه‌ڕى هاتنه‌ئاراى ده‌زگاى له‌و چه‌شنه ده‌كه‌ن.
له كۆتاییدا ئه‌مه‌وێت بڵێم كه كۆبونه‌وه و هه‌واڵى له‌م چه‌شنه‌ش جگه له گاڵته‌جاڕییه‌كى ته‌ڵخ و ناشرین به‌ولاوه هیچى دیكه نییه. چونكه شكستى مۆدێلى حوكومڕانى كوردستان به‌رهه‌مى هه‌رچییه‌ك بێت به‌رهه‌مى "نا-شاره‌زایی" نییه، به‌ڵكو ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه یه‌كێتیی و پارتى زۆر شاره‌زایانه ئیداره‌ى بارودۆخه‌كه‌یان كردوه و، لێزانانه واقیعێكیان دروستكردوه كه به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یانى ته‌واو قورسكردوه.
سه‌رچاوه: بۆچى گه‌لان شكستده‌هێنن: ڕه‌گوڕیشه‌كانى ده‌سه‌ڵات، هه‌ژاریی و خۆشگوزه‌رانی