ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
Radiodang.org
  • سه‌ره‌تا
  • هه‌واڵ
    • گه‌رمیان
    • كوردستان
    • جیهان
  • به‌رنامه‌كان
    • ڕۆژێكی تر
    • پانۆراما
    • پرسین
    • سه‌نگوڵ
    • ده‌نگی په‌روه‌رده‌
    • شه‌به‌نگ
    • ئۆتۆ FM
    • روانین
    • گه‌شتی هه‌واڵ
    • هه‌گبه‌ی ده‌نگ
    • نه‌وژین
    • فیچه‌ر و راپۆرت
    • به‌رنامه‌ی تایبه‌ت
    • ڕۆژانه‌ی وه‌رزش
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • هه‌مه‌ڕه‌نگ
  • وه‌رزش
  • گروپه‌كان
    • یه‌كه‌ی مافی مرۆڤ
    • پرۆژه‌
    • رۆژنامەی نەوژین
    • یه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن
    • یەکەی وزە
    • یەکەی بەدواداچون
  • گه‌له‌ری
  • ڤیدیۆ

کۆمەڵێک کورتە زانیاری بەسود دەربارەی شێرپەنجە

5/2/2019 2:09:25 AM
 بینراوه‌  : 768
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە


 
رادیۆی ده‌نگ
ئاماده‌كردنى: چالاک محێدین
 
1. ژینگەو جگەرەو خۆراکی ناتەندروست و کەم خەوی و کەم جووڵەیی و قەڵەوی  و تیشکە زیانبەخشەکان، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن.
 
2. لە نێوان %5 بۆ %10ی ھۆکاری شێرپەنجە بۆماوەییە و جینێک لە باوانەوە ئەگوێزرێتەوە بۆ تووشبوون.
 
3. ئەوانەی کە لە شەوێکدا کەمتر لە 6 کاتژمێر ئەخەون ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی قۆڵۆن زیاترە وەک لەو کەسانەی زیاتر ئەخەون.
 
4. نەخۆشی شێرپەنجە بە ھیچ شێوەیەک لە کەسێکەوە ناگوێزرێتەوە بۆ کەسێکی تر، چونکە نەخۆشییەکی میکرۆبی نییە، بەڵکو تەنھا تێکچوون و لە کۆنترۆڵ دەرچوونی خانەکانی لەشە لەکاتی دابەش بووندا.
 
5. لە جیھاندا بە نزیکەیی لە ھەر 75 چرکەیەک ئافرەتێک گیان لەدەست ئەدات بەھۆی شێرپەنجەی سنگەوە.
 
6. لە %77ی حاڵەتەکانی شێرپەنجە ئەو کەسانەن کە تەمەنیان سەرووی 55 ساڵن.
 
7. توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ئەو ژنانەی  کێشیان کەمەو زۆر جووڵەن کەمتر تووشی شێپەنجەی سنگ ئەبن، تەنانەت ئەوانەشیان تووش ئەبن ئەگەری چارەسەریان بەرزترە بە بەراورد بەوانەی کێشیان زۆرە  و کەم جووڵەن.
 
8. بە ھەموو جۆرەکانیەوە، لە جیھاندا لە ھەر رۆژێکدا نزیکەی 20ھەزار کەس دەمرێت بەھۆی شێرپەنجەوە.
 
9. زیاتر لە 100 جۆر لە شێرپەنجە بوونی ھەیە  لە ھەموو لەشی مرۆڤدا.
 
10. توێژینەوە نوێکان ئەوەیان دەرخستووە کە بەکارھێنانی مەڵتی ڤیتامین (حەپی ڤیتامینی فرەجۆر) ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکات.
 
11. ئەو ژنانانەی باڵایان بەرزترە ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە زیاترە بە بەراورد بەوانەی باڵایان کورترە.
 
12. فڕۆکەوانەکان یان ئەو کەسانەیبە بەردەوامی گەشت ئەکەن، ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پێست دوو بەرامبەرە بەراورد بە کەسانی ئاسایی، چونکە زیاتر تیشکی سەرووی وەنەوشەییان بەردەکەوێت لە بەرزایی ئاسمانەوە.
 
13. توێژینەوەکان دەریانخستووە، شەرابی سور خانە شێرپەنجەییەکان لەناو ئەبات.
 
14. ڤژ سوورەکان ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پێست زیاترە بە بەراورد بە کەسانی تر.
 
15. لە %4 ی ھۆکاری شێرپەنجە بەھۆی زۆر خواردنەوەی کحوولە.
 
16. تەنھا بە دوور کەوتنەوە لە خواردنی ناتەدروست وکێش دابەزاندن و رۆژی ٢٠ خولەک وەرزش، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەت لەسەر کەم ئەبێتەوە بەڕێژەی %42.
 
17. کۆمەڵێک توێژینەوە ئەوەیان پشتڕاستکردووەتەوە ئەگەر ئاوی ئاڵتون لە رێگەی دەرزییەوە لە کەسێک بدرێت، رێگری دەکات لە تووشبوون بە شێرپەنجە.
 
 
 

ریكلام‌

سه‌ره‌تا  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
DEVELOPED BY KODTECH    -   All Right Reserved   © 2016 - 2021    -    Sponsored by
ژماره‌ی سه‌ردان 3985264     میوان 106